خۆتۆمارکردن، سوێند و داواکاریی ڕۆڵ

ناوەندی تۆمار

لێرە کەس دەتوانێت خۆی وەک هاووڵاتی یان شارۆمەند تۆمار بکات، سوێندنامە واژۆ بکات، پاشان لە پرۆفایلی خۆیدا داوای بوون بە نووسەر، باڵوێز یان ڕۆڵی پەیوەندیدار بکات.

01

هاووڵاتی

بۆ کەسانێک کە دەیانەوێت داواکاری هاووڵاتیبوون و سوێندنامە پێشکەش بکەن و پاش پەسەندکردن ژمارەی نەتەوەیی خۆیان وەربگرن.

02

شارۆمەند

بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت وەک بەشدار و پشتگیرو کاریگەر لە کارە مەدەنی، فەرهەنگی، زانستی و ڕێکخراوەییەکانی پۆرتاڵدا بەشداری بکەن.

03

باڵوێزی دەستووری کۆماری کوردستان

باڵوێز کەسێکە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو پەیامی دەستوور، قانوون، ژنان، زمان و بنەکانی کۆماری کوردستان دەگەیەنێت، خەڵک ڕێنمایی دەکات و تۆڕی بەشداری دروست دەکات.

04

نووسەری پۆرتاڵ

نووسەر دەبێت توانای نووسینی ئاکادیمی، ڕێنووس، تێرمینۆلۆژی دەستووری و دیسکۆرسی قانوونی هەبێت. پێشینە بۆ شارەزایانی دەستوور، قانوون، قانوونی نێودەوڵەتی، کۆنڤانسیۆن، پەیماننامە و بوارە پەیوەندیدارەکانە.

چۆن کار دەکات؟

١

جۆری تۆمارکردن هەڵبژێرە

هاووڵاتی یان شارۆمەند هەڵبژێرە و فۆرمەکە پڕ بکەرەوە.

٢

زانیاری و سوێندنامە تەواو بکە

زانیارییە پێویستەکان بنووسە، سوێندنامە بخوێنەوە و واژۆی بکە.

٣

پشکنین و پەسەندکردن

داواکارییەکەت دەچێتە بەردەستی خوائەدمین بۆ پشکنین، پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوە.

٤

پرۆفایل و داواکاریی ڕۆڵ

پاش پەسەندکردن دەتوانیت لە پرۆفایلتدا داوای نووسەر، باڵوێز یان ڕۆڵی دیکە بکەیت.

باڵوێزبوون بۆچی گرینگە؟

  • پەیوەندی نێوان پۆرتاڵ و خەڵک بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەهێز دەکات.
  • هاوکاری دەکات پەیامی دەستوور و بنەما قانوونییەکان بە زمانی ڕوون بگاتە کۆمەڵگا.
  • لە داهاتوودا دەتوانێت بۆ ڕێکخستن، پەروەردە، وەرگێڕان، توێژینەوە و پەیوەندییەکان کار بکات.

نووسەر بوون چۆنە؟

  • نووسینەکان دەبێت بە ئاستی باڵای ئاکادیمی، ڕێکخراو و بە زمانێکی پاک و پیشەیی بن.
  • بابەتەکان پەیوەندییان بە دەستوور، قانوون، قانوونی نێودەوڵەتی، ماف، کۆنڤانسیۆن، پەیماننامە و دەوڵەتدارییەوە هەبێت.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت داوای نووسەر بوون بکات، بەڵام بڵاوکردنەوە پەیوەستە بە پشکنین و پەسەندکردن.

دوای تۆمارکردن

هەموو داواکارییەکان، ئینبۆکس، زانیاری پرۆفایل و ڕۆڵەکان دەچنە ناو پرۆفایلی بەکارهێنەر. ئەو بەشانەی پێویستیان بە پشکنین هەیە، پێش بڵاوبوونەوە دەچنە بەردەستی خوائەدمین.