فۆرمی خۆتۆمارکردن و واژۆی سوێند

ئەم فۆرمە بۆ ئەو کەسانەیە کە داواکاری هاووڵاتیبوون دەکەن و سوێندنامەی هاووڵاتیبوون واژۆ دەکەن.

خانەکانی نیشانەکراو بە * پێویستە پڕ بکرێنەوە.

ناو بە هەموو زمانەکانی ماڵپەڕ

زانیاریی بنەماڵە و لەدایکبوون

پەیوەندی

شوێنی نیشتەجێبوون

بنەمای داواکاری

داواکاری ڕۆڵی زیاتر

ئەم بەشە دڵخوازە. ئەگەر دەتەوێت ببیت بە نووسەر، باڵوێز، پشکنەر یان ڕۆڵێکی دیکە، لێرە داواکاری بکە. داواکارییەکە دوای تۆمارکردن دەچێتە بەردەستی خوائەدمین.

?
ڕۆڵی داواکراو بەخۆکار پەسەند ناکرێت؛ تەنیا داواکارییەک دروست دەکات بۆ پشکنینی خوائەدمین.

سوێندنامە

سوێندنامەکە بە زانیارییەکانی تۆ پڕ دەکرێتەوە. ڕەگەزەکە بۆ ئەوە بەکاردێت کە لە سوێندنامەدا «کوڕی» یان «کچی» بە دروستی دەربکەوێت.

ئەم سوێندنامەیە، لە سەرووی وتەیەکی قانوونی، پەیمانێکی بوونایەتییە؛ کردەی بەستنەوەی ویژدانی تاکی کورد بە هاوئاگایی نەتەوەییەوە. ئەمە ئەو ساتەوەختەیە کە تێیدا تاک بە شێوەیەکی ویستمەندانە، بوونی خۆی وەک بەشێکی زیندوو لە جەستەی نەتەوەدا دووپات دەکاتەوە و دەبێتە پارێزەرێکی سوێندخواردووی دەستوور.

لەبەردەم خودی نەتەوەیی و ویژدانی مێژووییدا، لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان و لەبەرامبەر میراتی شەهیدان و ئاواتی نەوەکانی داهاتوودا،
من، _________________، کوڕ/کچی [ناوی دایک و باوک] _____________، بە ویست و خواستی سەربەخۆ و ئازاد و باوەڕێکی تەواوەوە، بە هەموو پێرۆزییەکان و باوەڕە ئاسمانی و زەوینییەکانم، بە شیری دایک و ڕەنجی باوکم سوێند دەخۆم کە:

یەکەم: بە دڵسۆزییەکی ڕەهاوە پابەندی دەستووری کۆماری کوردستان بم وەک باڵاترین دەربڕینی ویستی نەتەوە و تاکە سەرچاوەی ڕەوایەتی، و بە هەموو توانامەوە بیپارێزم.

دووەم: پارێزەری سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی وارگەی نەتەوەیی کوردستان بم لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ناوخۆیی و دەرەکیدا و گیان و ژیانی خۆمی پێ ببەخشم.

سێیەم: ڕێز لە سەروەری قانوون، دامەزراوە دەستوورییەکان و ئاڵای پیرۆزی کوردستان بگرم و مافی شارۆمەندانی تر وەک مافی خۆم بپارێزم.

چوارەم: بەشدارێکی چالاک بم لە بنیاتنانی نیشتمانێکی ئاوەدان، پێشکەوتوو، دادپەروەر و بەهێزدا و ئەرکە نیشتمانی و شارستانییەکانی سەرشانم بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە جێبەجێ بکەم.

پێنجەم: کار بۆ پتەوکردن و سەقامگیرکردنی یەکێتی نەتەوەیی و ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەم و بەرەنگاری هەر گوتار و کردەوەیەک ببمەوە کە ببێتە هۆی دووبەرەکی و تێکدانی یەکڕیزی کوردستان.

شەشەم: هەر گوتارێکی وارگێڕی یان ڕێکخراوێکی وارگێڕی لە کوردستان کە هەڵگری گوتاری دەوڵەتی کوردستان نەبێت و لە بەرامبەردا بە هەر پاساوێک کوردستان بە بەشێک لە خاک و دەوڵەتی بێگانە و داگیرکەر بزانێت و پرۆگرامی وارگێڕی و دروشمی وارگێڕی بۆ دەوڵەت و وڵاتی داگیرکەر بێت، بە بەشێک لە داگیرکاری بزانم.

ئەم سوێندە، پەیمانی منە لەگەڵ کوردستان و نەوەکانی داهاتوودا.